|
|
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد
01/12/2012
1215
جار خوێندراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر به یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئه‌و شاره كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر كار‌و چالاكیه‌كانی دادگاكانی سه‌ر به دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی و به تێر‌و ته‌سه‌لی باس و گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی رۆڵ و ئه‌ركی دادگاكان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كرا بۆ هه‌رچی زیاتر چه‌سپاندنی بنه‌مای سه‌روه‌ری یاسا و دادپه‌روه‌ری.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و گیر‌و گرفتانه‌ش كرا كه دێنه به‌رده‌م كاری دادگاكان له‌و ناوچه‌یه‌و ته‌ئكید له‌وه‌ش كرایه‌وه كه پێویسته سه‌روه‌ری یاسا و ده‌ست وه‌رنه‌دان له كاروباری دادوه‌ری بكرێته بنه‌مای سه‌ره‌كی كاركردن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین بڕیار و راسپارده‌ی گرنگ له‌نێوان هه‌ردوولادا ئاراسته‌كران بۆ كاركردن له‌سه‌ریان.
|
|