له چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تۆمه‌تبار(نسرین اسعد ابراهیم بحر العبیدی) كه ناسراوه به (ئوم سیاف) كه ده‌كاته خێزانی گه‌وره تیرۆریست (ابو سیاف) كه له دایكبووی ساڵی 1990ه شاری به‌غدایه و ئێستا راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كراوه و له رۆژی (6/8/2015) به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه وه‌ك سه‌ره‌تا راگیراوه ، به پێی ماده‌ی 3/بڕگه 7 له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
ئێمه له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق روونی ده‌كه‌ینه‌وه كه به پێی بنه‌ما یاساییه‌كان تۆمه‌تباری نێوبراو گه‌ره‌نتی رێكاره یاساییه‌كان و دادگاییكردنێكی دادوه‌رییانه بۆ مسۆگه‌ر ده‌كرێت.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
دادوه‌ر / ئومێد موحسن حه‌مه‌ده‌مین
10/8/2015