ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم به ئاماده‌بوونی جێگران و سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك-گه‌رمیان، پێشوازی كرد له شاندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه پێكهاتبوو له به‌ڕێز كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و مامۆستا جه‌لال بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی پۆلیس و هاتوچۆو ره‌گه‌زنامه‌و پاسه‌پۆرت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوای به‌خێرهاتنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌زیری ناوخۆ ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌ویش هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوانیانه و هه‌ردوولا وه‌ك دوو لایه‌نی ته‌واوكه‌ری یه‌كدین له كار‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كان و هه‌روه‌ك چۆن له ماوه‌كانی رابردوو هه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واویان له‌نێواندا هه‌بووه، بۆیه به‌هێزكردنی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه له تێپه‌ڕاندنی كار‌و ئه‌ركه‌كانی نێوانیان كارێكی پێویسته.
دواتر گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ندین خاڵ كرا كه په‌یوه‌ندی به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، به تایبه‌ت له‌نێوان كاروباری دادگاكان و بنكه‌كانی پۆلیس و رایی كردنی مامه‌ڵه‌و داوای یاسایی هاووڵاتیان و كاركردنی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی زیاتر بۆ نه‌هێشتنی كه‌موكۆڕییه‌كان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌دا، باس له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان كرا‌و له‌و باره‌یه‌وه هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه پێویسته له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌ی كه هه‌یه‌و هه‌روه‌ها یاسا به‌ركاره‌كانی دیكه، كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان بكرێت و له‌و ڕووه‌وه هه‌ردوولا تێبینی و كهموكۆڕییهكانی ئه‌و یاسایه‌ی كه ئێستا هه‌یه خسته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێ كردنی یاساكه نههیڵرێن.
پرسی بازرگانی كردن به مرۆڤ كه ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه‌ده‌كرێت، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته به زووترین كات راپۆرتێك له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و پرسه، پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكرێت بۆ دیراسه‌و تاوتوێ كردنی و دواتر ده‌ركردنی رێكار‌و بڕیاری پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه.