فه يسبووك

ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری

الجمعة نيسان 4 2020 - 02:58
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆكی كرد


18/12/2019
194 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای دهۆك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دادگاكانی سه‌ر به‌ دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆك، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆكیان كرد.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی له‌گه‌ڵیدا كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان دادوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین شه‌ره‌فانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆك و یاسین حه‌مه‌دعه‌لی مه‌لامسته‌فا راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆك پێشوازی كران و دواتر دانیشتنێك له‌نێوانیان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی پۆلیس له‌گه‌ڵ دادگاكانی ناوچه‌كه‌، ته‌ئكیدی له‌ به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ كرده‌وه‌ چونكه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ ماف و چاره‌نووسی هاووڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌و ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ به‌هێزتر بێت ئه‌وه‌ متمانه‌ی هاووڵاتی به‌ سه‌روه‌ری یاساو یاساپارێزی زیاتر ده‌بێت. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆك، وێڕای به‌خێرهێنانی گه‌رمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی یاوه‌ری، رایگه‌یاند به‌ باشترین شێوه‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و دادگاكاندا هه‌یه‌و ئه‌وان وه‌ك هێزه‌كانی پۆلیس و لایه‌نی جێبه‌جێكار به‌ هه‌موو توانایه‌ك له‌ خزمه‌ت چه‌سپاندن و سه‌روه‌ریی یاسان كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ خزمه‌ت هاووڵاتیان و له‌ ئه‌نجامیشدا به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدایه‌.