سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له دوا وێستگه‌ی سه‌ردانیدا بۆ پارێزگای دهۆك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دادگاكانی ئه‌و ناوچه‌یه، سه‌ردانی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆكی كرد و كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌و پارێزگایه هێنا.
له به‌رده‌وامی سه‌ردانی كردنی دادگاكانی سه‌ر به دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆك، به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان دادوه‌ر محه‌مه‌دئه‌مین شه‌ره‌فانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی دهۆك و یاسین حهمهدعهلی مه‌لامسته‌فا راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن، سه‌ردانی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆكیان كرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكارانی گشتی كرد و له دانیشتنێكی كورتدا له‌گه‌ڵیان گفتوگۆیان له‌سه‌ر دۆخی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری داگاكان و ئاست و رێژه‌ی داواكاری و مامه‌ڵه‌ی هاوولاتیان كرد. له‌و دانیشتنانه‌دا، دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری كورته‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به ئه‌رك و كاری رۆژانه‌یان بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری خسته‌ڕوو و ژماره‌یه‌ك پێشنیاز‌و داواكاری بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری رۆژانه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كرد. دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی ژوور و به‌شه جیاجیاكانی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی دهۆكی كرد و وێڕای ده‌ستخۆشی و پێزانینی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانیان به رێكوپێكی رایگه‌یاند ئه‌و سه‌ردانه به مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی كاروباری دادگاكانی دهۆك و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌و گرفته‌كان كراوه بۆیه داوای كرد هه‌ر داواكاری و گرفتێكیان هه‌یه بخرێنه روو بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی پێویست و چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بكرێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی ژووری پارێزه‌رانیشی كرد. له دانیشتنێكی كراوه‌و راشكاوانه‌دا پارێزه‌ران باسیان له ژماره‌یه‌ك كێشه‌و گرفت كرد كه رۆژانه دێنه به‌رده‌میان له راپه‌ڕاندنی كار‌و ئه‌ركه‌كانیان و داوایان له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشانه بكات. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای به‌وردی گوێگرتن له‌و داواكارییانه رایگه‌یاند به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ری پێویست بۆ ئه‌و داواكارییانه ده‌كات.