فه يسبووك

ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری

الاحد أيلول 9 2019 - 10:58
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان


11/12/2018
356 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
به‌ڕێز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بڵاوكراوه‌ی (ده‌سپاكی) ژماره‌ 1 رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 9/12/2018ی ده‌سته‌كه‌یان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری رێگری كردووه‌ له‌ دامه‌زراندنی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری بۆ ده‌سته‌كه‌یان. 
ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری راده‌گه‌یه‌نین بابه‌تی دامه‌زراندنی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری ته‌نیا حه‌صر كراوه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و له‌ میلاكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێت. ده‌سته‌ی ده‌سپاكی پێش ماوه‌یه‌ك فه‌رمانێكیان ده‌ركرد به‌ گۆڕینی ناونیشانی 3 فه‌رمانبه‌ر بۆ (لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی ده‌سپاكی) بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌ دانیشتنێكیدا (به‌ كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ بڕیاری ژماره‌ 47 له‌ 12/7/2017) سوێند خواردنی ناوبراوانی ره‌تكرده‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها بۆ ده‌سته‌ی ئاماژه‌ پێكراو هه‌یه‌ كه‌ داوای ته‌نسیب كردنی لێكۆڵه‌وه‌ری دادوه‌ری بكات له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ پێی ماده‌ 10 بڕگه‌ 3 له‌ یاسای ژماره‌ 7ی ساڵی 2014 / یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتی ده‌سپاكی له‌ هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ 3 بۆ ساڵی 2011 كه‌ ده‌ڵێت: (طلب توفير محققين عدليين للهيئة من الجهات المعنية).).
هه‌روه‌ها پێشتریش ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ گوێره‌ی پێویست چه‌ند لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی دادوه‌ری بۆ ده‌سته‌ی ئاماژه‌پێكراو ته‌نسیب كردووه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئێستا داواكارییه‌كی ده‌سته‌كه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌ بۆ تاوتوێ كردن و بڕیاردان له‌سه‌ری.