فه يسبووك

ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری

الثلاثاء تموز 7 2019 - 09:05
وه‌ڵامێك له‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه‌ بۆ به‌رنامه‌ی (باسی رۆژ)ی كه‌ناڵی كوردستان 24


17/06/2019
76 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
كه‌ناڵی كوردستان 24 له‌ ریپۆرتاژێكدا له‌ به‌رنامه‌ی (باسی رۆژ) باسی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ودادگاكان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌. ئێمه‌ لێره‌دا وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین كه‌:
1- ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ و بۆ هیچ لایه‌نێك نیه‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا بكات
2- سه‌باره‌ت به‌ جیاوازی نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق، هیچ جیاوازییه‌ك ناكرێت و هه‌ردوو لایه‌نی كێشه‌ یه‌كسانن به‌رامبه‌ر به‌ یاسا له‌ كاتی دادگاییكردندا و بۆ لایه‌نی كێشه‌ هه‌یه‌ تانه‌ له‌ بڕیاری دادگا بده‌ن به‌ پێی (قانون المرافعات المدنیه‌ المعدل) و (قانون اصول المحاكمات الجزائیه‌ المعدل)
3- ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیه‌ به‌ پێی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره‌ 23ی ساڵی 2007 و جیاكراوه‌ته‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی داد و جیاكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن.
4- سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی حوكمدراوی نێو ریپۆرتاژه‌كه‌، ده‌بوایه‌ پێشكه‌شكاره‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی كه‌ له‌ ریپۆرتاژه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كاری نه‌كردایه‌، چونكه‌ كێشه‌كان به‌ بڕیاری دادگا یه‌كلا ده‌بنه‌وه‌و كۆتا بڕیاریش له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌رده‌چێت.
4- سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی دادوه‌ره‌كان و ئه‌ندامانی داواكاری گشتیش، به‌رێگه‌ی (په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری)یه‌ كه‌ به‌ پێی یاسای ژماره‌ 7ی ساڵی 2009 كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه‌، داده‌مه‌زرێن.
له‌ كۆتاییشدا داوا له‌ كه‌ناڵی كوردستان 24 ده‌كه‌ین ئاگاداری به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌رنامه‌ی (باسی رۆژ) بكه‌ن كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی و دروست شرۆڤه‌ی بابه‌ته‌كان بكرێت و باشتر وایه‌ زانیاری و ورده‌كارییه‌كان به‌ دروستی بگه‌یه‌نرێته‌ بینه‌ران.
شه‌هرام میرحاج
ب. راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم
17/6/2019