له به‌رده‌وامی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌و سه‌ردانی كردنی دادگاكانی سه‌ر به دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی یاوه‌ری، دادگاكانی به‌رایی خه‌بات، عه‌نكاوه، ده‌شتی هه‌ولێر و قۆشتهپهی به‌سه‌ر كرده‌وه.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجومه‌ن كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان دادوه‌ر ئیبراهیم خۆشناو سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و یاسین حهمهدعهلی مه‌لا مسته‌فا راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن و ئه‌بوبه‌كر عه‌لی عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی دادگاكانی به‌رایی خه‌بات و قۆشتهپهو ده‌شتی هه‌ولێرو عهنكاوهیان كرد. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای پێشوازی كردن له‌لایه‌ن دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌و دادگایانه، له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری رۆژانه‌ی دادگا‌و پێداویستیه‌كانیان كۆڵیه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌شه‌كانی ئه‌و دادگایانه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و گوێ له تێبینی و سه‌رنج و داواكاری دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و كارمه‌ندانی دادگاكان گرت و به‌ڵێنی دا به پێی توانا به‌رده‌سته‌كان هه‌وڵ بدات بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان، به تایبه‌ت له‌ڕووی دابینكردنی دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری و فه‌رمانبه‌ری یاسایی و ئیداری پێویست بۆ دادگاكان.
هه‌ر له كاتی سه‌ردانیكردنی دادگاكانی ئاماژه‌پێكراو، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی یه‌كه ئیداریه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌شی كرد. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تی قه‌زای خه‌بات و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قۆشتهپهو ده‌شتی هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌و، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌و دادگایانه‌و یه‌كه ئیدارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی ته‌ئكید كرده‌وه، چونكه دوو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارن كه رۆژانه له‌گه‌ڵ یه‌كتر له كۆنتاكدان بۆیه به‌هێزكردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش، هه‌ماهه‌نگی زیاتری گه‌ڕه‌كه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌رپرسانی یه‌كه ئیدارییه‌كانی خه‌بات و قۆشتهپهو ده‌شتی هه‌ولێر وێڕای ده‌ستخۆشی ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان یه‌كه ئیدارییه‌كان و دادگاكانی ئه‌و ناوچانه‌یان ته‌ئكید كرده‌وه بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان.