سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی له په‌یجی خۆیان له فه‌یسبووك هه‌واڵێكیان بڵاو كردۆته‌وه، سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و كردنه‌وه‌ی دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌و كه‌تن له‌و سه‌رۆكایه‌تیه بۆ بینینی داواكانی زیاده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر زه‌وی و زار و موڵكی ده‌وڵه‌ت. ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین كه:
كردنه‌وه‌ی دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌و كه‌تن له ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێز سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانیدا نیه له‌نێو باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و ئه‌م كاره پێویسته به راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌نجام بدرێت كه ئه‌مه‌ش كارێكی ئه‌سته‌مه له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش بكرێت چونكه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ناگونجێت. بۆ زانین، پێشتر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایان سپاردووه كه دادوه‌ری كه‌تنی یه‌كه‌م و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له دادگاكانی هه‌ر پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌یه‌ك، (سه‌ره‌ڕای كاره‌كانیان) كێشه‌كانی زیاده‌ڕۆیی سه‌ر زه‌وی و زار و موڵكی ده‌وڵه‌ت له‌ناو باڵه‌خانه‌ی دادگاكان ببینن.
پێویسته ئه‌و جۆره كار‌و چالاكیانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی و لێدوان له‌سه‌ریان، به راوێژ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بێت وه‌ك مه‌رجه‌ع.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
19/5/2020