فه يسبووك

ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری

الخميس تشرين الثاني 11 2020 - 07:03
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم سەرەخۆشی لە خانەوادەی دادوەر د. محەمەد سلیڤانەیی دەکات


08/11/2020
36 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
بە بۆنەی کۆچی دوایی د. محەمەد سلیڤانەیی دادوەری خانەنشین و جێگری پێشووی سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم و سەرۆکی یەکێتی دادوەرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێز دادوەر بەنگین قاسم محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری پەیامێکی پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بە خەم و دڵگرانیەوە، هەواڵی کۆچی دوایی دادوەر د. محەمەد سلیڤانەیی، دادوەری خانەنشین و جێگری پێشووی سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم و سەرۆکی یەکێتی دادوەرانی هەرێمی کوردستانمان پێگەیشت. بەناوی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆکایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و خزم و کەسوکارو تەواوی دۆستانتان دەکەین. لە یەزدانی دلۆڤان داواکارین، خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە و کەسوکاری ببەخشێت. انا للە وانا الیە راجعون
دادوەر بەنگین قاسم محەمەد
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوه‌ری هەرێمی کوردستان
2020/11/7