به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كرد له شاندێكی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكی به سه‌رۆكایه‌تی
داربی پارلامانت، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سیاسی و ئابوری له كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا
له كوردستان.
له دانیشتنێكدا وێڕای به‌خێرهێنانی شانده‌كه،
شاندی ئه‌مریكی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌نێوان هه‌ردوولا
بوو سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌ت وه‌ك دادگای تایبه‌ت به تاوانه‌كانی تیرۆریستانی
داعش و مافه‌كانی مرۆڤ و پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ر ئافره‌تان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سیاسی له كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا بۆچوون
و تێبینی و سه‌رنجی خۆیان سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ندیدار خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌مریكا به گرنگییه‌و ده‌ڕوانێته كاروباری ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری و دادگاكان له هه‌رێمی كوردستان و له‌و ڕووه‌شه‌وه هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان بۆ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به‌رز ده‌نرخێنن.
به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، به
كورتی پێناسه‌یه‌كی پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌رك و كاری دادگاكانی هه‌رێمی
كوردستانی بۆ شاندی میوان خسته‌ڕوو و راشیگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان به ئاراسته‌ی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و سه‌روه‌ربوونی
یاسایه له هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به وردی
وه‌ڵامی تێبینی و سه‌رنجه‌كانی شاندی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه‌و گوتیشی كه
ئه‌و پرسانه جێی بایه‌خی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رین و بۆ جێبه‌جێ كردنیشیان له هیچ
هه‌وڵ و هه‌نگاوێك درێغی ناكه‌ن و سوپاسی شاندی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكاشی كرد بۆ
هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه.