ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی له شاندێكی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێم
به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز شیلان عارف بریكاری وه‌زاره‌ت كرد.
له دانیشتنێكدا گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه له‌سه‌ر
ژماره‌یه‌ك بابه‌تی په‌یوه‌ندیداری نێوان هه‌ردوولا كرا وه‌ك گرفتی كه‌میی ژماره‌ی
دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری له ژماره‌یه‌ك
دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان و كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته له‌گه‌ڵ
داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم تاوتوێ كرا. له‌وچوارچێوه‌یه‌دا كاری پێكه‌وه‌یی
و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی زیاتری نێوان ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم بۆ دۆزینه‌وه‌ی
میكانیزمی گونجاو بۆ چاره‌سه‌كردنی گرفته‌كان ، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه.