فه يسبووك

ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری

الاثنين تشرين الأول 10 2021 - 10:22
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كرد له‌ كۆنسولی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان


22/09/2021
330 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


 ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كرد له‌ ده‌یڤید هانت كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری.

له‌ دانیشتنێكدا شاندی مێوان سوپاسی خۆیان بۆ پێشوازی و دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌ په‌یوه‌ندیی مێژینه‌ی نێوان به‌ریتانیاو هه‌رێمی كوردستان دا و به‌رده‌وامیدان به‌ په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان هه‌ردوولاش دووپات كرده‌وه‌.

شاندی به‌ریتانی ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ پێشتریش كۆنسولخانه‌ی به‌ریتانیا چه‌ندین خولی به‌هێزكردن و راهێنانیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بابه‌ت وه‌ك قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی تیرۆر بۆ دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری كردۆته‌وه‌و سوپاسی هاوكاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریان كرد و ئاماده‌یی خۆشیان بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و خولانه‌ ده‌ربڕی.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی مێوان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌تی گرنگ هه‌ن كه‌ بۆنه‌ته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتان هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بكه‌ن وه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی، بۆیه‌ خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌ك به‌گژداچوونی ئه‌و تاوانانه‌ و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و مافه‌كانی مرۆڤه‌. له‌م رووه‌شه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ئاماده‌یه‌ سوود له‌ ئه‌زمونی وڵاتانی پێشكه‌وتووی وه‌ك به‌ریتانیا وه‌ربگرێت كه‌ بێگومان ئه‌مه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موولایه‌ك ده‌بێت.

له‌ كۆتاییشدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ شاندی كۆنسولخانه‌ی به‌ریتانیا دووپات كرده‌وه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان و به‌هێزكردنی تواناكان به‌ تایبه‌ت له‌ چوارچێوه‌ی تاوانه‌كانی تیرۆر.