فه يسبووك

ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری

الاربعاء كانون الثاني 1 2022 - 08:56
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ سه‌رۆكی نوێی تیمی یونیتاد (لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ تاوانه‌كانی داعش (UNITAD


04/11/2021
126 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


 

ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ كریستیان ریتچه‌ر راوێژكاری تایبه‌ت و سه‌رۆكی نوێی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ تاوانه‌كانی داعش (یونیتاد UNITAD)

له‌ دانیشتنێكدا سه‌رۆكی نوێی تیمی یونیتاد سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ی له‌گه‌ڵ تیمی یونیتاد هه‌یانه‌ و هیوای خواست ئه‌و هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگییه‌ بۆ داهاتووش به‌رده‌وام بێت. هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شی كرد كه‌ ئه‌وان وه‌ك تیمی یونیتاد له‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی تیمی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ هاوكاریكردنی یونیتاد رازین و كارو ئه‌ركه‌كانیان به‌ پێی پێوه‌ر و ستانداردی جیهانیه‌ به‌ تایبه‌ت كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و دۆكیومێنتی تاوانه‌كانی داعش كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی یونیتاده‌. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی تیمی یونیتاد ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌هێزكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری ده‌ربڕی ئه‌ویش به‌ رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و راهێنانی تایبه‌ت.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی تیمی یونیتاد، پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی نوێی تیمه‌كه‌ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ كاره‌كانی. هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند كه‌ كورد به‌رده‌وام قوربانی ده‌ستی تیرۆر و توندوتیژی بووه‌ كه‌ دوا نمونه‌یان رێكخراوی تیرۆریستی داعش و تاوانه‌ قێزه‌وه‌نه‌كانیان بووه‌ ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لانی ناوچه‌كه‌و گه‌لی كوردستان به‌ تایبه‌ت. بۆیه‌ ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانین ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ به‌سزا گه‌یاندنی تیرۆریستان و ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیان ئه‌نجامداوه‌. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دادگایی كردنی تاوانباران و تیرۆریستانی داعش و پرۆسه‌ی دادگاییكردنیان بۆ تیمی یونیتاد خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ دادگاییكردنی تیرۆریستانی داعش له‌ هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای له‌ سه‌رۆكی تیمی یونیتاد كرد پالپشتی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌ به‌رده‌وامیی هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرده‌وه‌.