فه يسبووك

ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری

الاربعاء كانون الثاني 1 2022 - 09:02
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ دادوه‌رانی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌


14/11/2021
558 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


 

ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دادوه‌رانی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌، له‌ژێر رۆشنایی سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بوو، بۆ به‌شی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی راگیراوان سه‌ردانی ئه‌و به‌شه‌ی كردبوو و ژماره‌یه‌ك بڕیاری پێویست ده‌ركران كه‌ له‌نێویاندا خێراتركردنی پرۆسه‌ی بڕیاردان له‌ قۆناغی دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌دا بوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ یاساییه‌كه‌دا په‌له‌ بكرێت له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی راگیراوان و وردبینی بكرێت له‌ دۆسیه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان یه‌كلا بكرێته‌وه‌ و چاره‌نووسیان دیاری بكرێت.

دواتر له‌ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا دادوه‌رانی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر باسی ژماره‌یه‌ك گیرو گرفت و كه‌موكۆڕییان كرد كه‌ تایبه‌تن به‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌و رێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و دادگایه‌ و داوایان له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای گوێگرتن له‌ داواكاری دادوه‌ران، رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رچی پێویست بێت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دادگاكان به‌ پێی یاساو به‌ رێكوپێكی كاره‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌ڵێنیشی دا به‌ زووترین كات كه‌موكۆڕی و كێشه‌و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.