فه يسبووك

ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری

الاربعاء كانون الثاني 1 2022 - 08:11
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری


18/11/2021
168 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


 

ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ به‌ڕێز فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ یاوه‌ری بریكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی داد سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییان كردبوو.

له‌ دانیشتنێكدا، وه‌زیری داد پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كرد به‌ بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌یدا. له‌ دانیشتنه‌كه‌دا باسی ژماره‌یه‌ك بابه‌تی په‌یوه‌ندیداری نێوان هه‌ردوولا كرا و ته‌ئكید له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی و هاوكاریی به‌رده‌وام له‌نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه‌. وه‌زیری داد ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ چوارچێوه‌ی كارو ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد زۆر له‌ یه‌ك نزیكن، بۆیه‌ چاره‌سه‌ریی كێشه‌و گرفته‌كانیش پێویسته‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی زیاتری نێوان هه‌ردوولادا بێت.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وێڕای به‌خێرهێنانی وه‌زیری داد و شاندی یاوه‌ری، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌و رایگه‌یاند به‌حوكمی ئه‌وه‌ی سروشتی كارو ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد كه‌ سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ یاساو دادگاكان و فه‌رمانگه‌كانی داده‌، بۆیه‌ پێویستی به‌ پلانی هاوبه‌ش و كاری پێكه‌وه‌یی هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفت و كه‌موكۆڕییه‌كان.

دواتر له‌ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا باسی ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌تی هاوبه‌شی نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد كرا وه‌ك هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ داوا ئابوریی و بازرگانیه‌كان كه‌ دێنه‌ به‌رده‌م دادگاكان ئه‌ویش بۆ خێراكردنی پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایانه‌. هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری و هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری په‌یمانگه‌كه‌ و كێشه‌و گرفته‌كانی تایبه‌ت به‌ كه‌میی دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری و ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار له‌نێوان هه‌ردوولا كرا.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ نه‌هێشتنی كه‌مووكۆڕییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ هه‌موو توانا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ له‌ په‌یوه‌ندیدا ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان.