ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له به‌ڕێز دادوه‌ر هنری خووری وه‌زیری دادی لوبنانی و شاندێكی یاوه‌ری كه له سهیل عبود سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری لوبنان و عبدالرحمن سالح یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی پێكهاتبوو.
له دانیشتنێكدا كه جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌ڕێز فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێم و د. غازی سابر جوكل راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، باس و گفتوگۆ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌تی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به سیسته‌م و چوارچێوه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ شاندی لوبنانی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان كار ده‌كات و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه چوارچێوه‌یه‌كی باشی كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه. هه‌روه‌ها باسی پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دامه‌زراندنی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و كاری داگاكان له هه‌رێمی كوردستانی بۆ شاندی لوبنانی كرد.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه شاندی لوبنانیش پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر سیسته‌م و شێوازی كاری دادوه‌ری له لوبنان پێشكه‌ش كرد و به‌راوردێكی سیسته‌می نێوانیان كرا بۆ ئه‌و بوارانه‌ی كه هه‌ردوولا ده‌توانن سوود له ئه‌زمونی یه‌كتر وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها له دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی راشكاوه سه‌باره‌ت به كاركردنی هاوبه‌ش و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و توانسته‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا ئه‌ویش به رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی راهێنانی پیشه‌یی و تایبه‌ت و ئاڵوگۆڕی دوا گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی سه‌رده‌م له بواری دادوه‌ریی كه وه‌ك پێویستیه‌ك بۆ پێشخستنی سیسته‌می دادوه‌ری و كاری دادگاكان پێویستن ئه‌ویش به ئامانجی به‌رجه‌سته‌كردنی زیاتری دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی بۆ هاووڵاتیان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه، نوێنه‌ری كۆمكاری عه‌ره‌بی بانگێشتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد كه به یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی لوبنان بكه‌ن ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له شێواز و سیسته‌می دادوه‌ری ئه‌و وڵاته‌و ئیمزاكردنی یادداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌و بوارانه‌ی كه هه‌ردوولا ده‌توانن كاری هاوبه‌شی له‌سه‌ر بكه‌ن.