وه‌ك گرنگیدان به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كانی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 5/4/2022 بڕیاری دا به دیاری كردنی رۆژی
16ی كانوونی دووه‌م وه‌ك رۆژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كوردستانیی.
ئه‌مه‌ش دوای پێشنیازی یه‌كێتی دادوه‌رانی
كوردستان هات كه به نووسراویان ژماره 6 له 30/1/2022 ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانیان كرد و داوایان كرد رۆژێك بۆ ئه‌و یاده دیاری بكرێت.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانیش به تێكڕای ده‌نگ بڕیاری دا به ده‌ستنیشانكردنی
رۆژی شازده‌ی كانوونی دووه‌م به رۆژی دادوه‌ریی كوردستانیی (يوم القضاء الكوردستاني).
دیاریكردنی ئه‌م رۆژه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵرۆژی
دامه‌زراندنی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 16/1/1993 كه
خوالێخۆشبوو دادوه‌ر (ره‌شید عه‌بدولقادر سه‌لیم) وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رۆكی دادگای
پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ست به‌كار بوو.