سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی له
كۆنسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر كرد
ئه‌مڕؤ 26/2/2023 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار
عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له به‌ڕێز
مه‌ولود یاقوت كۆنسوڵی گشتی نوێی توركیا له هه‌ولێر.
لای خۆیه‌وه، كۆنسوڵی گشتی توركیا سوپاسی گه‌ل
و حكومه‌تی توركیای گه‌یانده سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ ئه‌و هاوكاری و یارمه‌تیانه‌ی
كه هه‌ر له ده‌ستپێكی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یه‌نرانه
توركیا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند په‌یوه‌ندییه‌كانی
توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیی مێژینه‌ن و هیواشی خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییانه
به‌رده‌وام به‌ره‌و پێشه‌وه بچن.
له به‌شێكی دانیشتنه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌سه‌ر
ژماره‌یه‌ك بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌و كێشانه‌ی كه رووبه‌ڕووی كۆمپانیا‌و
هاووڵاتیانی توركیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه كرا كه په‌یوه‌ستن به كاروباری یاسایی و
دادگاكان.
له‌وباره‌یه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانی هۆكارێكی گرنگه كه
هه‌رێم بۆته سه‌نته‌رێكی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی له ناوچه‌كه‌دا.
بێگومان هه‌ندێ جار كێشه‌و گرفتی یاساییش دروست ده‌بێت و ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان،
له‌چوارچێوه‌ی یاساییدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسانه ده‌كه‌ن و له هه‌مان
كاتیش‌دا هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیا‌و هاووڵاتیانی بیانی
بتوانن په‌ره به بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی خۆیان بده‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای
یاسا‌و رێساكان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی
دووپات كرده‌وه كه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان و له
چوارچێوه‌ی یاساییدا، ئاماده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه رووبه‌ڕووی كۆمپانیا
و وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانه‌كانی توركیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه.