ئه‌مڕۆ 8/3/2023 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار
عزیز حسن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له به‌ڕێز فایه‌ق
زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراقی فیدراڵ.
كاتژمێر 9:00ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراقی فیدرال، به‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر
گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی
كوردستان و هه‌روه‌ها وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.