له‌چوارچێوه‌ی به‌جینوساید ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به كوردی ئێزیدی و پێكهاته‌ی ئاینیه‌كانی دیكه كراوه، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری دا لیژنه‌یه‌كی دادوه‌ری له ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری پێك بهێنرێت.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدیه‌كان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كانی دیكه كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان مه‌حمود حاجی سالح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و محه‌مه‌د قادر محه‌مه‌د وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و كاروان جه‌مال تاهر جێگری سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وی حكومه‌تی هه‌رێم پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، شاندی باڵای ناساندنی جینوسایدی ئێزیدیه‌كان كورته‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به كاره‌كانی لیژنه‌كه و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه وه‌ك په‌رله‌مان و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت پێشكه‌ش كرد.
لیژنه‌كه به وردی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته بنرێن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین زانیاری و به‌ڵگه‌ی پێویست له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به كوردانی ئێزیدی كراوه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ر و به‌هێز له‌و بابه‌ته هه‌بێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری تیشكی خسته سه‌ر قۆناغه یاساییه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌و گوتی وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی ده‌كرێت لیژنه‌یه‌كی دادوه‌ری له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێك بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوشان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی بالای به‌جینۆساید ناساندنی ئێزیدیه‌كان به رێگه‌ی یاسایی خۆیه‌وه ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌كرێ ئه‌و لیژنه‌یه به پێی ناوچه‌كانی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێم وه‌ك دهۆك و هه‌ولیر و سلێمانی و گه‌رمیان پێك بهێنرێن و ده‌ست به كاری لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه بكه‌ن كه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی ئێزیدی و پێكهاته‌كانی دیكه كراون.
دوای كۆبوونه‌وه، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدیه‌كان هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری پته‌وی دوولایه‌نه‌ی ئه‌و لیژنه دادوه‌رییه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی بالا به پێویست زانی بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناغی داهاتوو له‌رووی یاسایی له نێوخۆی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌دا ئه‌و پرسه بكرێته پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌جینۆساید ناساندن.