|
به‌ره‌و كۆنگره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری: دانیشتنێك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یاسایی و یه‌كێتی مافپه‌روه‌ران به‌ڕێوه‌چوو
24/12/2014
1063
جار خوێندراوه‌ته‌وه
له به‌رده‌وامی زنجیره دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ژماره‌یه‌ك رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ تاوتوێ كردنی كۆنگره‌ی چاوه‌ڕوانكراوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، دانیشتنێكی دیكه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی وه‌زاره‌ته‌كان و یه‌كێتی مافپه‌روه‌رانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له دانیشتنه‌كه‌دا به تێر‌و ته‌سه‌لی باسی ئه‌و گۆڕانكارییانه كرا كه پێویسته له یاسا‌و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمدا بكرێن، به‌شێوه‌یه‌ك هاوشان بێت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و گۆڕانكاریی و پێشڤه‌چوونانه‌ی له هه‌موو بواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌دی هاتوون، كه بێگومان یاسا جیاجیاكانیش ده‌گرێته‌وه به شێوه‌یه‌ك پێویستیان به گۆڕانكاریی یان هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه.
له‌وڕووه‌وه، ئاماده‌بووانی دانیشتنه‌كه كه له نوێنه‌ری یاسایی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و نوێنه‌رانی یه‌كێتی مافپه‌روه‌ران پێكهاتبوو، تێبینی و سه‌رنجه‌كانی خۆیان له‌مه‌ڕ ژماره‌یه‌كی زۆر بواری یاسایی و كۆسپ و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه له راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان دێنه به‌رده‌م و له‌م ڕووه‌وه، پێشنیاز و ده‌ستپێشخه‌ری جیاجیایان خسته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی چاوه‌ڕوانكراوی داهاتووی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بخرێنه به‌ر باس و به‌رنامه‌ی كۆنگره‌كه.
.
|