یه‌كه‌مین خولی دادوه‌رانی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری كه ماوه‌ی دوو ساڵه له‌و په‌یمانگه‌یه سه‌رقاڵی خوێندنن، سوێندی یاسایی به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن.
له نووسراوێكدا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه 30/3/2015 رێوره‌سمی سوێندخواردنی خولی یه‌كه‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری كه له 25 دادوه‌ر و شازده ئه‌ندامی داواكاری گشتی پێكهاتووه به‌ڕێوه ده‌چێت.
دوای به‌جێ گه‌یاندنی سوێندی یاساییش، ئه‌و دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتیه، هه‌ریه‌كه‌و به پێی پێویستی ناوچه‌كانی تێهه‌لچوونه‌وه له هه‌رێمی كوردستان به سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێن و ده‌ست به‌كار ده‌بن.