كاتژمێر یازده‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 16/3/2015، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان وه‌ك رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، پێنج خولهك بێده‌نگی نواند.
وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه كه له ته‌واوی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه پێنج خولهك بێده‌نگی ده‌نوێنرێ، ئه‌مساڵیش له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و جێگر و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌ن، پێنج خولهك بێده‌نگی وه‌ك رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو.
بیست و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ، 16/3/1988، رژێمی دڕنده‌ی به‌عس، به فڕۆكه و به بۆمبی كیمیایی و ژه‌هراوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆردومان كرد و له ئه‌نجامدا پێنج هه‌زار له خه‌ڵكی بێ‌تاوان و بێگوناهی ئه‌و شاره شه‌هید بوون و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هاوكات، ساڵڤه‌گه‌ری بیست و حه‌وته‌مینی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له كاتێكدایه كه وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی ئێستا هه‌ڵه‌بجه بۆته پارێزگا‌و دوای رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان بۆ پۆسته ئیداریه‌كان، لایه‌نی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش چه‌شنی پارێزگاكانی دیكه‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێم، تاوتوێی دامه‌زراندنی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه بۆ ناوچه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كات.