ئه‌مڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌واوی داموده‌زگاكانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان..ئه‌نجومه‌نی دادوره‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێزگرتن له گیانی شه‌هیدان و جینۆسایدكراوان و قوربانیانی كاره‌ساتی شنگال، دوو خولهك بێده‌نگی نواند.
كاتژمێر ده‌ی سه‌رله‌به‌یانی 3/8/2015، ساڵێك به‌سه‌ر رووداوی گرتنی شاری شنگال له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش تێپه‌ڕ ده‌بێت و له ساڵوه‌گه‌ری ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه، له ته‌واوی داوده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێزگرتن له گیانی شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته، دوو خولهك بێده‌نگ وه‌ستان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و ته‌واوی ئه‌ندامان و كارمه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، دوو خولهك بێده‌نگیان نواند.