كاتژمێر یازده‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 16/3/2017، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان وه‌ك رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، پێنج خولهك بێده‌نگی نواند.
وه‌ك رێزگرتنێك له گیانی پاكی شه‌هید و قوربانیانی رووداوی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 1988 له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی رووخا‌و، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و جێگر و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌ن، پێنج خولهك بێده‌نگی نواند.
بیست و نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ، 16/3/1988، رژێمی دڕنده‌ی به‌عس، به فڕۆكه و به بۆمبی كیمیایی و ژه‌هراوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆردومان كرد و له ئه‌نجامدا پێنج هه‌زار له خه‌ڵكی بێ‌تاوان و بێگوناهی ئه‌و شاره شه‌هید بوون و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.