سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و پارێزگاری دهۆك كۆبوونه‌وه‌و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتری نێوان دادگاكان و یه‌كه ئیدارییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك دووپات كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی یاوه‌ری كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان دادوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین شه‌ره‌فانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی دهۆك و یاسین حهمهدعهلی مه‌لامسته‌فا راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی به‌ڕێز فه‌رهاد ئه‌مین ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆكیان كرد و له دانیشتنێكدا كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له چوارچێوه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دادگاكانی سه‌ر به دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆكه كه چه‌ند رۆژێكه بۆ ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری ئه‌و دادگایانه و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیداری و جێبه‌جێكاره‌كانی ناوچه‌كه سه‌ردانی پارێزگای دهۆكی كردووه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی پارێزگاری دهۆكی كرد و وێرای ده‌ستخۆشی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی پارێزگار و یه‌كه ئیداریه‌كان له‌گه‌ڵ دادگاكان، داوای كرد ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه به‌رده‌وام بێت ئه‌ویش له‌پێناو یاساسه‌روه‌ری و چه‌سپاندنی یاسا چونكه، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ماف و به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیانهوهو هه‌یه‌و له ئه‌نجامیشدا ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی بڕوا‌و متمانه‌ی هاووڵاتیان.
پارێزگاری دهۆكیش، وێڕای به‌خێرهێنانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، به بایه‌خه‌وه باسی سه‌ردانیكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆك كرد و راشیگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار به‌رده‌وام له خزمه‌ت جێبه‌جێكردن و سه‌رخستنی یاسان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واو له‌نێوانیاندا هه‌یه‌و بۆ داهاتووش له هیچ هه‌وڵێك بۆ پته‌وتركردنی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی درێغی ناكه‌ن.