له سه‌ردانێكدا بۆ سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتری نێوانیان دووپات كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان دادوه‌ر عه‌لی عه‌ولا و دادوه‌ر عه‌بدوللا شه‌ره‌فانی جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادوه‌ر ئازاد حه‌سه‌ن خۆشناو سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ر ئیبراهیم ئیسماعیل سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
سه‌ردانی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستانیان كرد.
دوای پێشوازی كردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز به‌ختیار حه‌یده‌ر سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌ران، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ته‌ئكیدی له‌و كرده‌وه كه په‌یوه‌ندی و هاموشۆیه‌كی راسته‌وخۆ و نزیك له‌نێوان دادگاكان و پارێزه‌راندا هه‌یه بۆیه پێویسته هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان ئه‌و دوو ده‌زگایه پته‌وتر بكرێت و بناغه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ش متمانه‌و به‌رپرسیارێتی دوولایه‌نه‌یه و هه‌رچی ئه‌و متمانه‌و به‌رپرسیارێتیه به‌هێزتر بێت هاووڵاتیانیش زیاتر هه‌ست به ئاسووده‌یی و متمانه ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته به هه‌موو توانایه‌ك ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی نێوانیان به‌هێزتر بكرێت. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوتی سه‌ندیكای پارێزه‌رانیش له چوارچێوه‌ی خزمهتكرنی هاووڵاتی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییان به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ودادگاكان بۆیه پێویستی به هاوكاری و نزیكبوونی زیاتری نێوانیان هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی كهموكۆڕیی و كێشه‌و گرفته‌كانی رۆژانه. له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له‌و كێشه‌و گرفتانه كرد كه رۆژانه‌و له میانه‌ی كار‌و به‌رپرسیارێتیه‌كانیان له دادگاكانی هه‌رێم دێنه پێش و هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و گرفت و كهموكۆڕییانه كرده‌وه و ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه له‌و جۆره كێشه‌و گرفتانه ته‌نیا هاوولاتی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت بۆیه پێویسته ماف و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتی له پێشه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ركه‌كانیان بێت.