فه يسبووك

ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری

الاحد أيلول 9 2019 - 10:46
شاندێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌


08/09/2019
21 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
شاندێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق گه‌یشتنه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌.
ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق گه‌یشتنه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و علی عولا احمد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كران.
له‌ دانیشتنێكدا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا و به‌هێزتركردنی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ به‌ تایبه‌ت له‌نێوان دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به‌ پێویست زانرا. دوای پێشوازی كردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه‌، شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌غدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم كۆبووه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك پرسی هاوبه‌شی نێوانیان كه‌ له‌ راییكردنی كاروباری رۆژانه‌دا پێویستیان به‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری دوولایه‌نه‌ هه‌یه‌، تاوتوێ كرا.
 
 
 
 
 شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراقی پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان موفق محمود محمد سه‌رۆكی داواكاری گشتی عێراقی و دادوه‌ر جاسم محمد عبود، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری عێراق و سالم محمد نوری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا و عبدالكریم خضرعزیز سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك كه‌ به‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌یشتنه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كران كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان دادوه‌ر ئازاد حه‌سه‌ن خۆشناو سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان و دادوه‌ر برایم اسماعیل حمد سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر و دادوه‌ر جاسم جزا جافر سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی.