ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كاره‌كانی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده ببوون، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وتارێكی پێشكه‌ش كرد تێیدا ئاماژه به گرنگیی رۆڵی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستانی كرد له چوارچێوه‌ی ئه‌رك و پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی له‌نێو دادگاكان و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم كه له كۆتاییشدا چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و
بهدیهینانێ یاساسه‌روه‌رییه له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان كاری باشی كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌و كۆنگره‌یه‌ش خزمه‌تی زیاتر به توێژی پارێزه‌ران و پشتگیری كردنیان بكه‌ن له تێپه‌ڕاندنی ئه‌رك و كاره‌كانیان كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ماف و ئازادییه‌كانی هاووڵاتیان هه‌یه و ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامدا ده‌بێته
هۆی چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و به‌هێزكردنی پێگه‌و سیسته‌می یاسایی له هه‌رێمی كوردستان.
ده‌قی وتاری به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێز / سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی / عێراق رێزدار نێچیرڤان بارزانی
به‌ڕێز / د. رێواز فایه‌ق / سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌ڕێزان / وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێزان / ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پارێزه‌ران
به‌ڕێزان پارێزهرو كاندیده‌كانی كۆنگره
به‌ڕێزان مێوانان و ئاماده‌بووانی كۆنگره‌ی سه‌ندیكای پارێزهرای كوردستان
له ده‌ستپێكدا، خۆشحاڵم به سازكردنی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می سه‌ندیكا به‌ڕێزه‌كه‌تان و پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌م.
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان وه‌ك لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار له جێبه‌جێ كردنی ماف و داواكاریی پارێزه‌ران رۆڵی گرنگی هه‌یه له پشتگیری و داكۆكی كردن له‌و توێژه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانیان كه له كاروباری رۆژانه دێته به‌رده‌میان و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری.
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان له ماوه‌كانی پێشووتریش به بڕیار و راسپارده‌ی جیاجیا ده‌ستكه‌وتی باشیان هه‌بووه بۆ پارێزه‌ران له هه‌موو بوارێكه‌وه ، له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای پارێزه‌رێتی تا ده‌گاته داكۆكی كردن له مافه‌كانیان و به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی كار و پیشه و پشتگیری كردن له پێگه‌یان، هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری تێبینیان هه‌بوو له‌سه‌ر یاساكه و ههمواركردنیشی.
وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاری پارێزه‌ران كۆنتاكت و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئێمه‌و دادگاكان هه‌یه و له چوارچێوه‌یه‌كی هاوبه‌شدایه، بۆیه هه‌بوونی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانمان گرنگه و هیوادارین بۆ داهاتووش ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه به‌رده‌وام و به‌هێزتر بێت. چونكه رۆڵی پارێزه‌ر گرنگه له پێشكه‌ش كردنی به‌ڵگه‌كان له كاتی بینینی داوایه‌كانی سزایی و شارستانی له‌لایه‌ن دادگاكان.
هیوادارین كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ش، كۆنگره‌یه‌كی (سه‌ركه‌وتوو و جۆریی) بێت له گۆڕانكاری و نوێبوونه‌وه و خزمه‌تكردنی زیاتر به پارێزه‌ران و ئاسانكاری له كار‌و ئه‌ركه‌كانیان و پاڵپشتی كردن و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری كه ئه‌مه‌ش له كۆتاییدا له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاووڵاتیان و هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی پێگه‌ی یاسا‌و دادپه‌روه‌ریی ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان.
دووباره پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین و ته‌مه‌نای كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و پڕ ده‌سكه‌وت بۆ به‌ڕێزتان ده‌خوازین.
زۆر سوپاس..