ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له رێوره‌سمی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان كرد. له رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوتارێكی پێشكه‌ش كرد تێیدا تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و پاراستنی زیاتری ماف و داخوازییه‌كانیان و ئاماژه‌شی به‌وه دا كه پێویسته كاری زیاتر بكرێت له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به تایبه‌ت له‌ڕوویی یاساییه‌وه وه‌ك هه‌مواركردن و پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركراون و تایبه‌تمه‌ندن به كاروباری ئافره‌تان و پاراستنی مافه‌كانیان.
ده‌قی گوتاری به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
خۆمان به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانین كه ئه‌مساڵیش به‌شدارین له هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ئافره‌تان. دروشمی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش كه (نه‌هێشتنی جیاكاری، تواناسازی، به‌شداری كارایه) ، ئه‌و راستیه‌مان بۆ دووپات ده‌كاته‌وه كه نه‌هێشتنی جیاكاری نێوان ئافره‌ت و پیاو و بڕواهه‌بوون به تواناكانی ئافره‌ت و به‌شدارییه‌كی كارا له كایه جیاجیاكان ده‌بێته هۆی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌هێز و پێشكه‌وتوو كه ئامانجی هه‌موو لایه‌كمانه. كاتێك ده‌گوترێت (ئافره‌ت نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه)، ئامانجێكی زۆر گه‌وره له پشت ئه‌و دروشمه‌یه چونكه هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك پێش ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر ناته‌واو و نیوه‌چڵ بێت و تێیدا جیاكاری به‌رامبه‌ر ئافره‌ت بكرێت و پشتگوێ بخرێت له بنیاتنانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه.
له هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی باش نراون، ئه‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوانه‌ش به ته‌نیا له‌لایه‌نێكه‌وه ناكرێت و كارێكی پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌شه. پێویستی به هه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واو هه‌یه له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان و رێكخراو و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، چ له‌رووی یاساییه‌وه و چ له‌رووی جێبه‌جێ كردن و چ له‌ڕووی په‌روه‌رده‌یی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری نێو كۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌زمونی چه‌ندین ساڵی رابردووی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه سه‌ره‌ڕای كۆسپ و ئاسته‌نگ و كه‌موكۆڕییه‌كان، به‌ڵام له‌و بوارانه‌دا كاری باش كراون.
ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌رده‌وام هه‌وڵ و تواناكانمان خستۆته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زۆرترین رۆڵمان هه‌بێت له گه‌ره‌نتی كردنی ماف و داواكارییه‌كانی ئافره‌تان و كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ریان.
له‌و رووه‌وه چه‌ندین یاسا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچوون و هه‌موار كراون، به‌ڵام به تێپه‌ڕینی كات و به پێی ئه‌زموون ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و یاسایانه پێویستیان به پێداچوونه‌وه‌و هه‌مواری زیاتر هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی كه‌موكۆڕییه‌كان و ئه‌و كۆسپ و ئاسته‌نگانه‌ی كه دێنه به‌رده‌م جێبه‌جێ كردنیان. بۆیه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ لایه‌نی یاسادانه‌ر و جێبهجێكارو رێكخراو‌و ده‌سته‌كانی تایبه‌ت به كاروباری ئافره‌تان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌موكۆڕییه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ین و هه‌وڵی نه‌هێشتنیان بده‌ین و هه‌روه‌ها زۆرترین ئاست و خواستی مافه‌كانی ئافره‌ت له هه‌موو بواره‌كانه‌وه به‌دی بێنین. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئێمه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ئه‌نجام داوه‌و هاوكاری باشمان پێشكه‌ش كردووه بۆ هه‌موار كردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ژماره (8ی ساڵی 2011) و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كه‌موكورتیه‌كان له‌و بواره‌دا ، كه سه‌ركه‌وتووش بووین.
هه‌روه‌ها جێگه‌ی خۆشحاڵیه كه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ ئافره‌تان ره‌خسێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببن به دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی و ئێستا چه‌ندین ئافره‌ت به پله‌ی دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و ده‌رفه‌تی یه‌كسانیان پێدراوه به‌رێكاری یاسایی خۆی كه په‌یمانگه‌ی دادوه‌رییه له‌و بواره‌دا ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ژماره‌ی دادوه‌رانی ئافره‌ت (30) دادوه‌رن له كۆی (227) دادوه‌ر له هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌ندامانی دااواكاری گشتیش (52) ئافره‌تن له كۆی (199) ئه‌ندامی داواكاری گشتی كه به‌شداری كارای ئافره‌ت له‌و بواره‌دا دهستكهوتێكهو جێی شانازییه.
هیوادارین هه‌ڵمه‌تی ئه‌مساڵیش ببێته هۆی كاری پێكه‌وه‌یی زیاتری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و له ئه‌نجامیشدا گه‌ره‌نتی كردنی هه‌رچی زیاتری ماف و داواكارییه‌كانی ئافره‌تان به بێ جیاكاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ریان به شێوه‌یه‌ك هه‌روه‌ك چۆن هه‌رێمی كوردستان نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیخوازییه له ناوچه‌كه و جیهاندا، به هه‌مان شێواز، پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌ت و گرنگیدان به تواناكانیان و به‌شداری كارایان له بواره جیاجیاكان، ببێته نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی دیكه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان له ناوچه‌كه‌و جیهاندا.
دووباره سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو لایه‌ك بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دوور له جیاكاری و بڕوادار به تواناكانی ئافره‌ت و به‌شداریكردنی كارایان له هه‌موو بواره‌كان
به‌خێر بێن و زۆر سوپاس...