له سه‌ردانێكدا بۆ هه‌ر یه‌ك له دادگای به‌رایی چۆمان و دادگای به‌رایی مێرگه‌سور، به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌و دادگایانه كۆڵیه‌وه.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به یاوه‌ری شاندێك كه پێكهاتبوو له دادوه‌ر ئیبراهیم خۆشناو سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و ئه‌بوبه‌كر عەلی عەبدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و یاسین حهمهدعەلی مەلا مسته‌فا راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی دادگای به‌رایی چۆمانیان كرد و له‌لایه‌ن دادوه‌ری دادگای چۆمان و ئه‌ندامی داواكاری گشتی چۆمان پێشوازی كران. له دانیشتنێكدا باسی كار‌و ئه‌ركه‌كانی دادگاكه‌و داوا‌و مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان كرا.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا باسی كێشه‌و گرفته‌كان و ئه‌و كهموكۆڕیانه كرا كه له‌رووی مرۆیی و مادییه‌وه رووبه‌رووی دادگا ده‌بنه‌وه به تایبه‌ت بوونی هێزی مرۆیی پێویست له ئاسته جیاجیاكانی دادگاكه و هه‌روه‌ها پێداویستییه مادییه‌كانی دادگا وه‌ك نه‌بوونی باڵه‌خانه‌ی تایبه‌ت به دادگا گه‌نگه‌شه‌یان له‌سه‌ر كرا. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ژماره‌یه‌ك بڕیار و راسپارده‌ی پێویستی دا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كهموكۆڕییانه به شێوه‌یه‌ك له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاووڵاتیان و رایی كردنی كاروباریان له دادگاكه‌دا بێت.هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی قایمقامیه‌تی قه‌زای چۆمانیان كرد و له‌لایه‌ن قایمقامی چۆمان پێشوازیان لێكرا. له‌و دانیشتنه‌شدا ته‌ئكید له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان دادگای به‌رایی چۆمان و قایمقامیه‌تی قه‌زای چۆمان كرا كه به‌رده‌وام له كۆنتاكت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كتریدان.
دواتر، شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی دادگای به‌رایی مێرگهسوریان كرد. له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ دادوه‌ری دادگای قه‌زای مێرگه‌سور، ئاست و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی دادگای به‌رایی مێرگه‌سور و پێداویستی و داخوازییه‌كانیان تاوتوێ كرا‌و له‌و رووه‌وه به‌ڵێن درا به‌وپه‌ڕی توانا به‌رده‌سته‌كان كه‌موكۆڕی
مرۆیی و مادییه‌كانی دادگاكه دابین بكرێت به شێوه‌یه‌ك له خزمه‌ت باشتر به‌ڕێوه‌چوون و رایی كردنی مامه‌ڵه‌و داوای هاووڵاتیان بێت له ناوچه‌كه‌دا.
دواتر، شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی دادگای به‌رایی مێرگهسوریان كرد. له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ دادوه‌ری دادگای قه‌زای
مێرگه‌سور، ئاست و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی دادگای به‌رایی مێرگه‌سور و پێداویستی و داخوازییه‌كانیان تاوتوێ كرا‌و له‌و رووه‌وه به‌ڵێن درا به‌وپه‌ڕی توانا به‌رده‌سته‌كان كه‌موكۆڕی مرۆیی و مادییه‌كانی دادگاكه دابین بكرێت به شێوه‌یه‌ك له خزمه‌ت باشتر به‌ڕێوه‌چوون و رایی كردنی مامه‌ڵه‌و داوای هاووڵاتیان بێت له ناوچه‌كه‌دا.