له به‌رده‌وامی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دادگاكانی قه‌لادزێ و رانیه‌و حاجیاوای له سنوری دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی سلێمانی به‌سه‌ر كرده‌وه.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری کە بەڕێز یاسین حهمهدعهلی مه‌لا مسته‌فا راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری یاوەری بوو، دوای پێشوازی كردن له‌لایه‌ن دادوه‌ر و ئه‌ندامانی
داواكاری گشتی ، له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری دادگاكان‌و كێشه‌و گرفته‌كانیان كۆڵیه‌وه.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی یاوه‌ری یه‌كه‌و به‌شه جیاجیاكانی
ئه‌و دادگایانه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه و له كێشه‌و كۆسپ و ئاسته‌نگه‌كانی رۆژانه‌ی ئه‌و دادگایانه پرسی. له‌و به‌سه‌ركردنه‌وانه‌دا دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ر
ستافی ئیداری دادگاكان، باسیان له كه‌موكۆڕی و پێداویستیه‌كانیان كرد، چ له‌ڕووی هێزو توانای مرۆیی وه‌ك كه‌میی دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری پێویست بۆ دادگا، یان كه‌موكۆڕی له كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی رۆژانه‌یان.
له‌و ڕووه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به وردی گوێی له سه‌رنج و تێبینی و داواكاری دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری گرت و به‌ڵێنی دا به پێی توانا‌و ئیمكانیاتی به‌رده‌ست ئه‌و كهموكۆڕیی و بۆشاییانه پڕ بكرێنه‌وه به شێوه‌یه‌ك ئه‌و دادگایانه بتوانن زیاتر خزمه‌تی هاووڵاتیان و پاراستنی مافه‌كانیان بكه‌ن.