ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پێشنیازی رێزدار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی دیراسه‌ت كردنی بارودۆخی حوكمدراوان و راگیراوان له هه‌رێمی كوردستان پێك ده‌هێنێت ئه‌ویش بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌و حوكمدراو و گیراوانه.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له فه‌رمانێكدا كه به نووسراوی ژماره (فوق العاده) له رێكه‌وتی 28\3\2020 ده‌ركردووه تێیدا هاتووه له‌سه‌ر پێشنیازی رێزدار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار دراوه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك كه له هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان (دادوه‌ر برایم ئیسماعیل حه‌مه‌د) سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر و (مه‌روان بورهان ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له هه‌ولێرو (د. سامی جه‌لال حسێن) به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوان و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و نوێنه‌ری ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر پێكهاتووه. ئه‌ركی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش دیراسه‌ت كردنی بارودۆخی حوكمدراوان و راگیراوان له هه‌رێمی كوردستانه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌وانه.
هه‌روه‌ها دوای ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حوكمدراون و ئازادكردن ده‌یانگرێته‌وه، ناوه‌كانیان بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌كرێت ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ده‌ركردنی لێبوردنێكی تایبه‌ت بۆیان كه له ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه
ده‌قی نووسراوه‌كه: