ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز كراوه‌ته‌وه، ئاماری ئه‌و راگیراوانه‌ی كه ئازاد کراون به ده‌سته‌به‌ری و هه‌روه‌ها ئه‌و زیندانیانهیی كه حوكمدراون و به ئازادكردنی به‌مه‌رج، ئازاد کراون راده‌گه‌یه‌نێت.
له نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان/نووسینگه‌ی تایبه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم كراوه هاتووه، دوا به دوای هه‌ردوو نووسراومان ژماره (فق له 28/3/2020) و (فق له 5/4/2020) ئاماری ئه‌و راگیراوانه‌ی كه ئازادكراون به ده‌سته‌به‌ری (كفاله) له سنوری هه‌رچوار سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك-گه‌رمیان) و هه‌روه‌ها ئاماری ئازادكردنی به مه‌رج (الافراج الشرطي) ئه‌و زیندانیانه‌ی (محكوم) كه له چاكسازییه‌كانی پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆكن، له رۆژانی (30/3/2020 تاوه‌كو 5/4/2020) بۆتان ده‌نێرین.
كۆی گشتی ئازادكردنی گیراوه‌كان و به‌ردانی به مه‌رج له هه‌ر چوار دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێم 1474 كه‌سن.
له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر 812 گیراو، ئازادكراون و له‌و ژماره‌یه به‌ردانی به مه‌رج 26 كه‌سه.
له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی سلێمانی 440 گیراو ئازاد كراون و له‌و ژماره‌یه به‌ردانی به‌مه‌رج 12 كه‌سه.
له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی دهۆك ژماره‌ی ئازادكردنی گیراوه‌كان 170 كه‌سه و 30 كه‌سیان به‌ردانی به مه‌رجه.
له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان 21 راگیرا‌و ئازاد كراون له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌وجه‌وان.
هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی به‌ردانی راگیراوان و ئازادكردنی به مه‌رج به‌رده‌وام ده‌بێت و له رۆژانی داهاتوودا ئاماری نوێ بڵاو ده‌كرێته‌وه.
راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
6/4/2020