فه يسبووك

ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری

الاثنين آب 8 2020 - 08:24
سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه‌ره‌نتین كرا


14/06/2020
152 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

دوای ده‌ركه‌وتنی دوو حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ یه‌كێكیان دادوه‌ره‌ له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان (تمییز) و ئه‌وی دیكه‌یان فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆیه‌ بڕیار درا به‌ كه‌ره‌نتین كردنی سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان(تمییز) و دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له‌ رێكه‌وتی 14/6/2020.
وێرای داواكاریی بۆ پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌ك به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، هیوای چاكبوونه‌وه‌ بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌و سه‌رجه‌م تووشبووانی كۆرۆنا ده‌خوازین و هاووڵاتیان و وڵاته‌كه‌مان پارێزراو بن.

راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
14/6/2020