له 33یه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری
هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان یادی شه‌هید و بریندار و قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه
به‌رز راگرت.
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین
قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه و ستاف و كارمه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری،
پێنج خولهك بێده‌نگیان نواند بۆ رێزگرتن و به‌رزراگرتنی یادی شه‌هیدان و
قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كه به‌ر له 33 ساڵ و له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ
16/3/1988 له‌لایه‌ن رژیمی رووخاوی پێشوو به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كیمیاباران كرا
و زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س شه‌هید و به ده‌یان هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.