ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز
حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌شی پۆلیسی
گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێری كرد.
دوای پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌شی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به‌شه‌كه له
دانیشتنێكدا باس و گفتوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخی به‌شه‌كه و ره‌وشی راگیراوان كرا. له
دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی گرتن و
گواستنه‌وه وێڕای خۆشحاڵی خۆیان به سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی
كوردستان كه بۆ یه‌كه‌مجاره سه‌ردانێكی له‌وجۆره بۆ ئه‌و به‌شه بكرێت، باسیان
له ره‌وشی راگیراوان و چۆنیه‌تی كاركردنی ئه‌و به‌شه له‌گه‌ڵ دادگاكان كرد. هه‌روه‌ها
باسی ژماره‌یه‌ك كه‌موكۆڕی ئه‌و به‌شه‌یان كرد وه‌ك زۆربوونی ژماره‌ی راگیراوان و
دروستبوونی قه‌ره‌باڵغیه‌كی ئێ‌كجار زۆر بۆ به‌شه‌كه‌یان و نه‌بوونی شوێنێكی گونجاو
كه پێویستی به به‌رفراوانكردنی باڵه‌خانه‌كه هه‌یه. ئه‌مه بێجگه له نه‌بوونی
ئیمكانیاتی پێویستی ته‌ندروستی و ژماره‌یه‌ك پێداویستی دیكه‌ی به‌ندیخانه‌كه كه
رۆژانه ئه‌و به‌شه‌یان تووشی كێشه‌و گرفت كردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری وێڕای ده‌ستخۆشی نوێنه‌رانی داواكاری گشتی و ستافی به‌شی پۆلیسی گرتن و
گواستنه‌وه رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به گرنگیه‌وه له ره‌وش
و بارودۆخی راگیراوان ده‌ڕوانن و ئه‌و سه‌ردانه‌ش به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و
ئاگاداربوونه له ره‌وشی راگیراوان. دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به وردی
گوێی له داواكاریی و كه‌موكورتییه‌كانی به‌شی گرتن و گواستنه‌وه گرت و دواتریش
سه‌ردانی به‌شه جیاجیاكانی گرتوخانه‌كه كرد و له نزیكه‌وه ئاگاداریی چۆنیه‌تی
كار‌و چالاكیی ئه‌و به‌شانه بوو. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند
ده‌بێت په‌له بكرێت له پرۆسه‌ی دادگاییكردن و دیاركردنی چاره‌نووسی راگیراوان و ده‌ركردنی
حوكمی كۆتاییان له‌لایه‌ن دادگاكان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆی قه‌ره‌باڵغی زیاتر بۆ
ئه‌و به‌شه. دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی هۆڵی مانه‌وه‌ی راگیراوانی
كرد و له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ چه‌ند راگیراوێك له كێشه‌و گرفته‌كانیان كۆڵیه‌وه
به تایبه‌ت پرۆسه‌ی دادگاییكردنیان و قۆناغه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه و به‌ڵێنی دا به
زووترین كات به‌دوداچوونی ورد و پێویست بۆ گرفت و كێشه‌ی راگیراوان و به‌شی پۆلیسی
گرتن و گواستنه‌وه بكات.