ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له به‌ڕێز ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری
گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له دانیشتنیكدا، وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن
پیرۆزبایی ده‌ست به‌كار بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی
نوێی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركی نوێیدا.
له
دانیشتنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌تی تایبه‌ت به كریستانه‌كان له هه‌رێمی
كوردستان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا به تایبه‌ت كێشه‌كانی زه‌وی و زار و موڵكایه‌تی و
زیاده‌ڕۆیی له‌و شوێنانه‌ی كه كریستانه‌كان تێیدا ده‌ژین و داوای چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌و گرفته‌كانی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای به‌خێرهێنانی
وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له هه‌رێمی
كوردستان، هه‌موو هاووڵاتیه‌ك له‌به‌رامبه‌ر یاسادا یه‌كسانه و نابێت له‌سه‌ر بنه‌مای
جیاوازیی ئاینیی یان نه‌ته‌وه‌یی مافی هیچ پێكهاته‌یه‌ك پێشێل بكرێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری راشیگه‌یاند، پێكه‌وه‌ژیانی ئایین و نه‌ته‌وه جیاكان له هه‌رێمی
كوردستان نمونه‌یه‌كه بۆ ناوچه‌كه‌و جیهان بۆیه ده‌بێت ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه
بپارێزرێت و گرنگیی زیاتریش پێ بدرێت. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڵێنیشی دا
به‌دواداچوونی ورد بۆ كێشه‌و گرفته‌كانی زه‌وی و زار و موڵكایه‌تی بكات كه له
ناوچه كریستیان نشینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و رێگه‌ش نادرێت مافی
هاووڵاتیانی كریستیان له هه‌رێمی كوردستان پێشێل بكرێت.