ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له به‌ڕێز د. هێمن هه‌ورامی
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كه له ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك
فراكسیۆن و په‌رله‌مانتار و راوێژكاری په‌رله‌مان پێكهاتبوون.
له دانیشتنێكدا كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون،
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی په‌رله‌مانه‌وه پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كار بوونی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له به‌رپرسیارێتی
نوێ‌دا.
جێگری
سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتی له رابردووش‌دا په‌یوه‌ندیی باش و پته‌و له نێوان په‌رله‌مان
و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا هه‌بووه‌و خوازیارین ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌سه‌ر بنه‌مای
جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌ش، بۆ داهاتووشدا به‌رده‌وام
بێت. هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گرنگه دانیشتنی
به‌رده‌وام له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتدا هه‌بێت چونكه په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگی
نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌بنه هۆی به‌هێزبوونی ئه‌و دامه‌زراوانه و له ئه‌نجامیشدا
به‌هێزتركردن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی
به‌وه دا كه ژماره‌یه‌كی زۆر یاسا هه‌ن كه پێویستیان به پێداچوونه‌وه هه‌یه
و ئه‌م كاره‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه كه به‌رێگه‌ی دادوه‌ران له ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری و لێژنه‌ی پسپۆڕی په‌رله‌مان دیراسه بكرێن و بڕیاری پێویستیان بۆ ده‌ربچێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری، وێڕای به‌خێرهێنانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و شاندی یاوه‌ری،
ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادوه‌ری و یاسادانان به‌هۆی كار‌و ئه‌ركی
هاوبه‌شی نێوانیان كه یه‌كێكیان یاسادانان و ئه‌وی دیكه‌یان چه‌سپاندنی یاساكانه،
بۆیه نزیكیه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه‌و پێویسته به‌رده‌وامیش له په‌یوه‌ندیی
و هه‌ماهه‌نگیدا بن.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان
هاوڕا بوو، كه ژماره‌یه‌كی زۆر یاسا هه‌ن، كه پێویسته ده‌ربكرێن یان پێداچوونه‌وه‌یان
بۆ بكرێت، به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان و بارودۆخی رۆژ و سه‌رده‌می
ئێستادا بگونجێن. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته
كرده‌وه كه ده‌بێ هه‌ر هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان به
تایبه‌ت دادوه‌ری و یاسادانان، له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و
پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ریی بێت و رێگه له ده‌ستێوه‌ردان و پێشێلكردنی سه‌ربه‌خۆیی
یه‌كتر بگیرێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه په‌رله‌مان
یاسا ده‌رده‌كات و لهسهردادگاكانیش پێویسته جێبه‌جێ بكرێن، به‌ڵام له‌ڕووی
پراكتیكی و جێبه‌جێ كردنی ئه‌و یاسایانه له دادگاكان، هه‌ندێ جار تووشی كێشه‌و
گرفت ده‌بن و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كهموكۆڕییانهش پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و
هاوكاریی زیاتری نێوان هه‌ردوولا هه‌یه.
دواتر له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا، دادوه‌ران و
په‌رله‌مانتاران باس و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌تی هاوبه‌شی
نێوانیان كرد به تایبه‌ت ژماره‌یه‌ك یاساكان كه پێویستیان به خوێندنه‌وه‌ی نوێ
و پێداچوونه‌وه هه‌یه و هه‌ردوولا پێداگیرییان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بۆ
قۆناغی داهاتوو به رێگه‌ی دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و كێشه‌و كهموكۆڕییانهی
كه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك یاساكان هه‌یه چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه.