له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
رێوره‌سمی
سوێندخواردنی 47 دادوه‌ر و 12 ئه‌ندامی داواكاری گشتی به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م
به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی
كوردستان رێوره‌سمی سوێندخواردنی 47 دادوه‌ر و 12 ئه‌ندامی داواكاری گشتی به‌ڕێوه‌چوو.
دوای بڕیاری ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری ژماره (71 له 1/12/2021) پاڵپشت به فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (272)ی
ساڵی 2021 و به پێی نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان / دیوان ژماره
(د-1099 له 5/9/2021) و به‌دی كردنی گشت مه‌رجه‌كانی یاسایی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
بڕیاری دابوو به دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر بۆ دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌وڵیر /
سلێمانی / دهۆك / و كه‌ركوك-گه‌رمیان و ئه‌مڕۆ رێوره‌سمی سوێندخواردنیان به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا
جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه و سه‌رۆكی
دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك- گه‌رمیان و سه‌رۆكی
داواكاری گشتی و بریكاری وه‌زاره‌تی داد و به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری
ئاماده‌بوون.
له‌نێو دادوه‌ر و
ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، 29 ئافره‌ت هه‌ن كه 19یان وه‌ك دادوه‌ر و 10ی دیكه‌شیان
وه‌ك ئه‌ندامی داواكاری گشتی له دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی
كوردستان ده‌ست به‌كار ده‌بن.
ده‌ستبه‌كاربوونی
دادوه‌ر و داواكارانی گشتیش دوای ته‌واوكردنی خولی سێیه‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریه
كه به پێی پێویستی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به دادوه‌ر و ئه‌ندامی
داواكاری گشتی دابه‌شكراون به شێوه‌یه‌ك دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر 12
دادوه‌ر و دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی سلێمانی 17 دادوه‌ر و دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی
دهۆك 9 دادوه‌ر و دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان 9 دادوه‌رن. هه‌روه‌ها
دابه‌شكردنی ئه‌ندامانی داواكاریش گشتیش كه ژماره‌یان 12 ئه‌ندامی داواكاری گشتیه،
به‌رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی هه‌رێمه‌وه ده‌بێت.