ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی دادگای قه‌زای
خه‌باتی كرد.
به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری دادگای به‌رایی
خه‌بات، ئه‌مڕۆ به‌رێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی دادگای به‌رایی
قه‌زای خه‌باتی كرد و له‌لایه‌ن دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و ستافی
ئیداری دادگاكه پێشوازی كرا.
له دانیشتنێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له میكانیزم و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی
كاروباری رۆژانه‌ی دادگاكه پرسیه‌وه‌و رایگه‌یاند ئه‌م سه‌ردانه بۆ له نزیكه‌وه
ئاگاداربوون له به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری رۆژانه و كه‌موكۆڕی و كێشه‌و گرفته‌كان و
خستنه‌ڕووی چاره‌سه‌ریی گونجاوه بۆیان. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ته‌ئكیدی له‌سه‌ر
ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته یاسا‌و دادگا به بێ جیاوازی له خزمه‌ت هاووڵاتیاندا بێت كه ئه‌مه‌ش له‌پێناو
دابین كردنی دادپه‌روه‌ری و چه‌سپاندنی یاسایه له كوردستاندا.
له دانیشتنه‌كه‌دا، دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و ستافی ئیداری
دادگاكه ژماره‌یه‌ك داواكاریان خسته‌ڕوو كه بۆ باشتر به‌ڕیوه‌چوونی كاروباری
دادگا پێویستن وه‌ك كه‌میی ژماره‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری و ژماره‌ی كارمه‌ندان
و نه‌بوونی باڵه‌خانه‌و شوێنی گونجاو بۆ دادگا و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی رۆژانه بۆ
دادگا. دواتر بۆ زیاتر ئاگاداربوون له داواكاری و كهموكۆرییهكان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری ژووره‌كانی دادگای به‌سه‌ر كرده‌وه‌و كارمه‌ند و ستافی ئیداریی دادگا
راسته‌وخۆ داواكاری و پێداویستیه‌كانیان گه‌یانده سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. له‌لایه‌ن
خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڵێنی دا به پێی توانا، داواكاریی و كه‌موكۆڕییه‌كان
چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی
ژووری پارێزه‌رانی كرد و دوای گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ران رایگه‌یاند
كه پارێزه‌ران به‌شێكی گرنگی خانه‌واده‌ی دادوه‌رین و رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه له
پاراستنی ماف و دادخوازی هاووڵاتیان كه رۆژانه سه‌روكارییان له‌گه‌ڵ دادگایه
بۆیه پێویسته هه‌ردوولا به نیازپاكی و دڵسۆزانه ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیانه
جێبه‌جێ بكه‌ن.
سه‌ردانیكردنی قایمقامیه‌تی قه‌زای خه‌بات به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ قه‌زای خه‌بات بوو. دوای پێشوازی كردن له‌لایه‌ن قایمقامی
قه‌زای خه‌بات، له گفتوگۆیه‌كدا باسی گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان دادگا و یه‌كه‌ی
ئیداری ناوچه‌كه كرا كه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی دوو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و جێبه‌جێ
كردن، پێویستی به هه‌ماهه‌نگیه‌كی پته‌و و به‌هێز هه‌یه و ده‌بێت هه‌ردوولایه‌ن
له‌سه‌ر بنه‌ماو چوارچێوه یاساییه‌كان كار بكه‌ن، و به پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و
ده‌ستێوه‌رنه‌دان له كاروباری یه‌كتر ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن. له‌و باره‌یه‌وه
قایمقامی قه‌زای خه‌بات رایگه‌یاند ئه‌وان هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واویان له‌گه‌ڵ
دادگا هه‌یه به تایبه‌ت كه به‌هۆی پێكهاته‌ی ناوچه‌كه‌و زۆربوونی ژماره‌ی
دانیشتوان ژماره‌یه‌ك كێشه‌و گرفتی رۆژانه‌ی وه‌ك زێده‌ڕۆییه‌كان هه‌یه به‌ڵام
خۆشبه‌ختانه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هه‌ردوولا كێشه‌و گرفته‌كان
چاره‌سه‌ر ده‌بن نه‌بۆنه‌ته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م چه‌سپاندن و جێگیركردنی یاسا.