ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له مارتن ریڤ راوێژكاری هه‌رێمیی
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگانی به
مرۆڤ و قاچاخچێتی په‌نابه‌ران (GLO.act).
له دانیشتنێكدا، شاندی میوان ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌یان
خسته‌ڕوو، كه وه‌ك رێكخراوێكی تازه و تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی
بازرگانیكردن به مرۆڤ و قاچاخچێتی په‌نابه‌ران كه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه
له هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ست به‌كار ده‌بن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، مارتن ریڤ،
راوێژكاری رێكخراوه‌كه داوای له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد هه‌ماهه‌نگی و
هاوكارییان بكات سه‌باره‌ت به‌و یاسایانه‌ی كه تایبه‌تن به رێگری كردن له
بازرگانی كردن به مرۆڤ و قاچاخچێتی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی
كارپێكردنیان له دادگاكان. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك رێكخراوی تایبه‌ت
به‌و بواره ده‌توانن یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن سه‌باره‌ت به‌و یاسا و
رێسایانه‌ی كه پێویسته بگیرێنه به‌ر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگانی كردن به
مرۆڤ و قاچاخچێتی په‌نابه‌ران.
به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای به‌خێرهێنانی
شاندی مێوان رایگه‌یاند، ئه‌وان خۆشحاڵن به ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و رێكخراوه له
هه‌رێمی كوردستان و پێشتریش له‌و بواره‌دا هه‌ماهه‌نگیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ
رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ و په‌نابه‌ران. هه‌روه‌ها گوتیشی له هه‌رێمی
كوردستان وێڕای كارپیكردن به یاساكانی عێراق، په‌رله‌مانی كوردستانیش چه‌ندین
یاسای ده‌ركردووه كه له‌سه‌ر بنه‌مای مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه‌كان بووه. هه‌روه‌ها
گوتیشی ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌ی هه‌ر هاوكاری و ههماههنگیهكن
له‌گه‌ڵ رێكخراوی نێوبراو كه له چوارچێوه‌ی بره‌ودان به مافه‌كانی مرۆڤ و
ئازادییه‌كان بێت به تایبه‌ت پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ و
قاچاخچێتی په‌نابه‌ران كه ئێستا بۆته قه‌یرانێكی جیهانی و پێویستی به كاری
هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه.