فه يسبووك

ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری

الاثنين كانون الأول 12 2022 - 01:19
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی له‌ شاندێكی UNDP كرد


13/11/2022
110 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


ئه‌مڕۆ 13/11/2022 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی UNDP به‌ سه‌رۆكایه‌تی د. وسیم حرب راسپێردراوی (یو ئێن دی پی) بۆ پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌ دانیشتنێكدا باس و گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی گۆڕانكاری و گه‌شه‌پێدانی زیاتری په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان كرا. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای به‌رزنرخاندنی رۆڵی UNDP بۆ گه‌شه‌پێدانی بواره‌ جیاجیاكان له‌ هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند سوود وه‌رگرتن له‌ شاره‌زایی و پسپۆڕیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ بواری یاسایی و دادوه‌ری هه‌نگاوێكی گرنگه‌. سه‌باره‌ت به‌ میكانیزمه‌كانی گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی زیاتری كاروباری په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری باسی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ ئه‌نجام بدرێن چ له‌ یاسای رێكخستنی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری یان مه‌رج و رێكاره‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان بۆ په‌یمانگه‌ی نێوبراو و گرنگیدانی زیاتر به‌ بواری پراكتیكی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رێگه‌ی په‌یمانگه‌ ده‌بنه‌ دادوه‌ر. له‌م ڕووه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی زیاتری له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و هه‌روه‌ها شاندی UNDP ده‌ربڕی بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌كه‌یان كه‌ له‌ كۆتاییشدا له‌ خزمه‌ت خانه‌واده‌ی دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت.