ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی ی‌و ئێن دی پی
تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د هارون موعته‌سه‌م.
له دانیشتنێكدا شاندی ی‌و ئێن دی پی سوپاسی سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانیان كرد له به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و
هاوكاریی له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌یان. له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا باس و گفتوگۆ
له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ری گرنگ كران وه‌ك چۆنیه‌تی كاركردنی دادگاكانی تایبه‌ت
به رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی
ئاست و توانای ئه‌و دادوه‌رانه‌ی كه له په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری ده‌رده‌چن ئه‌ویش
به‌رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و راهێنانی تایبه‌ت. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌رده‌وامیدان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ
شاندی مێوان و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونیان له‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه تایبه‌تن به یاسا‌و
دادگاكان له هه‌رێمی كوردستان، خسته‌ڕوو به تایبه‌ت رێگاكانی چۆنیه‌تی به‌رزركردنه‌وه‌ی
ئاستی دادوه‌ران له هه‌رێمی كوردستان.