ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
به سه‌رۆكایه‌تی دانیه‌ل بێل سه‌رۆكی ئۆفیسی مافه‌كانی مرۆڤ له یۆنامی.
له دانیشتنێكدا شاندی مێوان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان
خسته‌ڕوو كه له‌چوارچێوه‌ی بره‌ودان و به‌رگریكردن له مافه‌كانی مرۆڤه به
تایبه‌ت ئافره‌تان. هه‌روه‌ها شاندی یۆنامی رایگه‌یاند له هه‌رێمی كوردستان كار‌و
كۆششی باش كراوه تایبه‌ت به پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌ت و هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی
هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ئافره‌تان كار‌و چالاكی به‌رفراوان
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌كرێت. شاندی مێوان ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌هێزكردنی ئاست و
توانای دادگاكان و دادوه‌ر و لێكۆڵه‌رانی دادوه‌ری له كه‌یسه‌كانی توندوتیژی
خێزانی دووپات كرده‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یی خۆیان بۆ كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و راهێنانی تایبه‌ت
بۆ ئه‌و دادوه‌ر و لێكۆڵه‌رانه‌ی دادوه‌ری كه له كه‌یسه‌كانی توندوتیژی كار ده‌كه‌ن،
ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی یۆنامی، رایگه‌یاند ئافره‌تان كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێزی
كۆمه‌ڵگه‌ن له هه‌رێمی كوردستان بۆیه به‌رده‌وام پێداگیریی له‌سه‌ر نه‌هێشتنی
توندوتیژی دژی ئافره‌تان و رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌كی خێزانی
و ئافره‌تان ده‌كه‌ین و ئه‌مه‌ش ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كی هاوبه‌شی هه‌موولایه‌كه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا خۆشحاڵین به هه‌ماهه‌نگی
و هاوكاری له‌گه‌ڵ شانده تایبه‌ته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له بواری ئافره‌تان
و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونیان كه ئامانجه‌كه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری
توندوتیژیی خێزانی و پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌ته له كوردستان.