ئه‌مڕۆ 12/3/2023 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز
حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له ئۆلیڤیێ دیكوتینێ،
كۆنسوڵی گشتی كۆماری فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دانیشتنێكدا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هاوكاری و
هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا كرا به تایبه‌ت له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی
په‌یوه‌ندییه‌كان له بواری یاسایی و دادوه‌ری نێوان هه‌ردوولا. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری سوپاسی حكومه‌تی فه‌ره‌نسای كرد كه به‌رده‌وام له هه‌ماهه‌نگیدا بووه
بۆ هاوكاری كردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت كردنه‌وه‌ی
خولی راهێنان و مه‌شقی تایبه‌ت بۆ دادوه‌ر و فه‌رمانبه‌رانی دادوه‌ری.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا باس له
به‌هێزتركردنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا كرا به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت
به ژماره‌یه‌ك بابه‌تی یاسایی و دادوه‌ری وه‌ك پرۆسه‌ی دادگایی كردنی تیرۆریستانی
داعش و هه‌روه‌ها تاوانه رێكخراوه‌كانی وه‌ك بازرگانی كردن به مرۆڤ. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا،
رێكاره‌كانی هاوكاری هاوبه‌ش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری و دادگاكانی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراقی فیدراڵی
و كۆنسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری ئاماده‌یی خۆی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكارییه‌ك له چوارچێوه‌ی یاسایی
بۆ كۆنسوڵی فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه.