ئه‌مڕۆ 6/8/2023 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار
عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له رۆزی كه‌یڤ
كۆنسۆلی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری.
له دانیشتنێكدا كۆنسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له
هه‌رێم سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد بۆ پێشوازی كردنیان و ئاماده‌یی
خۆیان بۆ به‌رده‌وامیدان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێم
له بواره جیاجیاكانی یاسایی و دادوه‌ریدا ده‌ربڕێ.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری هه‌رێم رایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان خۆی به هاوبه‌شێكی گرنگیی به‌ریتانیا
ده‌زانێت و له رابردووش‌دا له زۆر بوار سوود له ئه‌زمونی ئه‌و وڵاته وه‌رگرتووه‌و
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش به‌ده‌ر نه‌بووه له‌و پرسه، به‌تایبه‌ت پرسه‌كانی وه‌ك دادگایی
كردنی له تاوانه‌كانی تیرۆر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پارهسپیكردنهوهو
بازرگانی كردن به مرۆڤ و پرۆسه‌ی دادبینیی له‌و تاوانانه وه‌ك قۆناغه‌كانی
لێكۆڵینه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ریان كه به رێگه‌ی
كردنه‌وه‌ی خول و وركشۆپی جیاجیا، سوودی زۆریان له ئه‌زمونی شاره‌زایانی به‌ریتانیا
وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
وێڕای ته‌ئكید كردن له به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆنسولخانه‌ی
به‌ریتانیا، داواشی كرد یادداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان به‌ریتانیاو هه‌رێمی
كوردستان واژۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان بچێته قۆناغێكی
پێشكه‌وتووتره‌وه.
كۆنسوشی به‌ریتانیا، وێڕای پێشوازیی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم، دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن
له هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له
بواری یاسایی و دادوه‌ریی و پرسه‌كانی وه‌ك تاوانه رێكخراوه‌كان كه تاوانی نێوده‌وڵه‌تین
و هاوكاریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پێویسته بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان. دڵنیایی ئه‌وه‌شی
دا كه به‌رده‌وام ده‌بن له په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی ئاستی توانای زانستی و پراكتیكی
دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و خانه‌واده‌ی دادوه‌ریی له هه‌رێمی
كوردستان.