ئەمڕۆ 12/10/2023 لە ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی پرۆسەی تۆماری (هەژماری من) ئەنجامدرا. پرۆسهكه ههروهها بۆ دادگای پێداچوونهوهی ههرێمی كوردستان و دادگای تێههلچوونهوهی ناوچهی ههولێریش بهڕێوهچوو.
لە پرۆژەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی و جێگرو ئەندامانی دادگای پێداچونەوهی ههرێمی كوردستان و
تەواوی دادوەرانی دادگای تێهەلچونەوەی هەولێر و فەرمانبەرانی ئەنجومەنی دادوەریی و دادگای پێداچوونەوەو دادگای تێهەلچوونەوەی هەولێر بەشداربوون و ناویان تۆمارکرا و کۆدی تایبەتیان پێدرا.
ئەم پرۆژەیە بۆ ئاسانکاریی زیاتری پێدانی مووچەی فەرمانبەرانە بە شێوەی ئەلیکترۆنی. هەروەها ئاسانکارییش دەکات لە مامەڵەی رۆژانەی هاووڵاتیان لە پرۆسەکانی کڕین و فرۆشتن و هەنگاوێکی گرنگ و بەهێزیش دەبێت بۆ رێگریکردن لە تاوانەکانی وەک گەندەڵیی و سپیکردنەوەی پارە.