ئه‌مڕۆ 15\10\2023 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار
عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ شاندێكی
ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر به‌شداریی
له كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان كرد كه له‌لایه‌ن رێكخه‌ری
راسپارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی هه‌رێم سازكرا بوو و تێیدا به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی فیدرالی و حكومه‌تی
هه‌رێم و ژماره‌یه‌كی زۆر نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شدار ببوون.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین وتار پێشكه‌ش
كران تێیاندا ئاماژه به مه‌ترسیه‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه و
زیادبوونی تاوانه‌كانی كرا و پێویستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه هه‌مه‌گیره
ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
دوای خوێندنه‌وه‌ی وتاری لایه‌ن و ئاماده‌بووانی
كۆنفرانسه‌كه، پانێلێك به به‌شداری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زیرانی ته‌ندروستی
و كاروكاروباری كۆمه‌لایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده
هۆشبه‌ره‌كان به‌ڕێوه‌چوو. له پانێله‌كه‌دا
به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌داخه‌وه ئاماره‌كانی
تایبه‌ت به ماده هۆشبه‌ره‌كان چ بازرگانی كردن و چ به‌كار هێنان روو له‌زیادبووندایه
كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و نه‌ك ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه
به‌ڵكو له ئاستی هێرش بۆ سه‌ر كۆمهڵگهكهكان به‌رز بۆته‌وه. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری گوتی كه له عێراق له ساڵی دووهه‌زارو حه‌ڤده یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
ماده هۆشبه‌ره‌كان هه‌موار كراوه‌ته‌وه‌و پێش ئه‌و ماوه‌یه و پێش ساڵی دووهه‌زارو
بیست، یاسای ژماره 68ی ساڵی 1965 جێبه‌جێ ده‌كرا. دواتر ئه‌و یاسایه له لایه‌ن
په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موار كرا و ئه‌و یاسایه‌ش جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ
یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌كانی عێراق نیه كه له ساڵی 2017 هه‌موار
كرا. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند تاوانی ماده هۆشبه‌ره‌كان
به تایبه‌ت بازرگانی كردن تاوانێكی گه‌وره‌و دژی مرۆڤایه‌تیه بۆیه پێویسته
سزایه‌كی قورسیشی هه‌بێت تا ئاستی له‌سێداره‌دان و به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی و نابێ
ئه‌و سزایانه سوك بن به شێوه‌یه‌ك بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و به‌كارهێنه‌رانی له
سزاكه نه‌ترسن بۆیه پێویسته یاساكه دیسان هه‌موار بكرێته‌وه وهه‌رچه‌ند ته‌نیا
سزا چاره‌سه‌ر نیه بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڵام پێویسته لانی كه‌م
سزای به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر به پێی یاسا له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت و بۆ
بازرگان‌یش سزای به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایی یان تا ئاستی له‌سێداره‌دان بێت. هه‌روه‌ها
به‌رێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوتیشی كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان
كار‌و به‌رپرسیارێتیه‌كی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه و ده‌بێت
له‌رووی هۆشیاریی و په‌روه‌رده‌یی و ئاینی له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ڵمه‌تی به‌رده‌وام
هه‌بێت بۆ هۆشیاركردنه‌وه له مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و تاوانه ترسناك و مه‌ترسیداره.